بەخێر بێن بۆ پێگەی ئەلکترۆنی کۆمپانیای میزان العدالە هیوادارین کە زۆرترین زانیاریتان پێ ببەخشین دەربارەی چالاکی و کارە یاساییەکانمان وە ئەو خزمەتگوزاریە یاساییانەی کە دەتوانین پێشکەشی ئێوەی بەرێزی بکەین.
هەروەها بتوانین باشترین زانیاریەکانتان پێ ببەخشین بۆ باشتر ئاگاداربونتان لە پرسە یاساییەکان و پێدانی رۆشنبیری یاسایی بە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا
زیاتر
جێگەی خۆشحالیمە کە بەخێرهاتنتان بکەم بۆ پێگەی ئەلکترۆنی کۆمپانیای میزان العدالە بۆ پارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی، ئەو پێگەیەی کە دانراوە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە خزمەتگوزاریە یاساییەکانمان نمایش بکەین بۆ سەردانکەرانی پێگەکەمان تاوەکو لەو رێگەیەوە هەموو ئەو زانیاریانە بناسێنین بە سەردانکەرانمان کە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر کارو ئەرکەکانی کۆمپانیای میزان العدالە.
زیاتر
کۆمپانیاکەمان وە پێشتریش ئەو پارێزەرانەی کە رۆڵیان هەبووە لە دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایەدا. چەندین چالاکی یاساییان ئەنجامداوە کە خۆی دەبینێتەوە لە پیشکەش کردنی چەندین وانە و سیمیناری یاسایی بە مەبەستی برەودان بە توانای زانستی پارێزەران و مافپەروەران و خوێندکارانی یاسا، جگە لەوەش بەشداری چەندین بەرنامە و چالاکیمان کردووە لە رێگەی هۆکارەکانی راگەیاندن لە نوسراو ، بینراو ، بیستراو.
زیاتر
کۆمەڵێکی هەلبژێردراون لە پسپۆران و راوێژکارانی یاسایی هەلگری ئەزمونی چەند ساڵەی ناو هۆلەکانی دادگا و بوارە تایبەتەکانی پارێزەرایەتی، ئامادەی کارکردنی بەردەوامن لەسەر کارە یاساییەکان و دابین کردنی خزمەتگوزاری یاسایی بە گشتی