کۆمپانیای میزان العدالة

بۆ پارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی

کۆمپانیای میزان العدالە

دەربارە

کۆمپانیای میزان العدالە کۆمپانیایەکی راوێژکاری یاساییە وە لەبەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە سلێمانی تۆمارکراوە  لە بەرواری ٢٠١٣/٧/٤ مۆلەتی فەرمی پێدراوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق.

ئەم کۆمپانیایە لەلایەن چەند پارێزەرێکەوە بەرێوەدەبرێت، وە بەرێوەبەری کۆمپانیاکەش پارێزەری ڕاوێژکار (بەرهەم رؤوف علی) یە.

وە پارێزەرانی كۆمپانیاش بریتین لە 

پارێزەر هێمن حسێن احمد

پارێزەر میران عبدالرزاق عبدالرحمن 

کۆمپانیاکەمان پالپشت بەو ستاف و پارێزەرە بە ئەزمونانەی کە کاری تیادا دەکەن ، کاردەکات لە سەرجەم بوارە یاساییەکاندا وەک: 

١. پێشکەش کردنی راوێژی یاسایی لە بوارە یاساییە جۆراوجۆرەکاندا.

٢. بینین و تۆمارکردنی داواو بون بە بریکاری کەسە سروشتی و مەعنەویەکان لە داوا شاراستانیەکان (مدني) ، داوا سزاییەکان ، داواکانی باری شارستانی (احوال الشخصي) ، داواکانی دادگای کار ، و داوا کارگێریەکان، و داوا گومرگیەکان ، دادگای سەربازی و داواکانی دادگای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و داواکانی دادگای نەوجەوانان  و بەدەستهێنانی مافی ناکامەکان.

٣. دامەزراندنی کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان وە هەروەها ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵیاندا وەک کۆمپانیایەکی راوێژکاری یاسایی وە پێشکەش کردنی راوێژی یاسایی پێیان بە بەردەوامی لە هەموو بوارە یاساییە جیاوازەکاندا.

٤. رێکخستنی گرێبەست و بەڵگەنامە یاساییەکان و وە پەسەندکردنی لە روی یاساییەوە.

٥. راپەڕاندنی سەرجەم مامەڵە یاساییەکان لە سەرجەم فەرمانگە حکومیەکانی هەرێمی کوردستان.

٦. ئامادە کردنی پرۆژە یاسا، و رێنمای (الانظمة و التعلیمات) بۆ فەرمانگە فەرمیەکان و نیمچە فەرمیەکان.

٧. تۆمارکردنی کۆمپانیا بیانیەکان یان ئەو لقانەیان کە کار لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

٨. ئەنجامدانی گرێبەست وەک راوێژکاری یاسایی لەگەڵ تەنها یەک فەرمانگەی فەرمی یان نیمچە فەرمی وە یان لەگەڵ هەر بانکێکی فەرمی یان نافەرمی بە رەچاوکردنی یاسای پارێزەرایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

پرسیاری یاساییت هەیە؟

2202000 773 964+

    4737171 770 964+