کۆمپانیای میزان العدالة

بۆ پارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی

کۆمپانیای میزان العدالە

گفتوگۆكردن لەگەل كەنالی ئاسمانی گەلی كوردستان لەسەر پرۆژە یاسایەكی ئامادەكراو لەلایەن پارێزەری راوێژكار بەرهەم رەئوف علی تایبەت بە دۆخی كرێنشینان لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا

پرۆژە یاسایەکی پێشنیارکراو تایبەت بە دۆخی کرێنشینان کە ئامادەکراوە لە لایەن پارێزەری راوێژکار(بەرهەم رؤوف على)

بەرێزان/
-ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
-سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان

پرۆژە یاسایەکی پێشنیارکراو تایبەت بە کرێنشینان بە هۆی ئەم دۆخە لە ناکاوەی کە هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەردەبێت بە هۆی بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

ناوی پرۆژە یاسای پێشنیارکراو:
پرۆژە یاسای رەچاوكردنی دۆخی كرێنشینان بە هۆی بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

ماددەی یەکەم/کات و چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاساکە(سريان و مدة هذا القانون):
أ/ کار بەم یاسایە دەکرێت لە بەرواری (١٥/٣/٢٠٢٠) تاوەکو رۆژی کۆتایی هاتنی ئەم دۆخە لەناکاوەو راگەیاندنی کۆتایی هاتنی دۆخەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
ب/ ئەم یاسایە ئەو ماڵە بەکرێدراوانە وەک (دوکان، مارکێت، مۆڵ، شوێنە بازرگانیەکان بە گشتی)ناگرێتەوە کە سودی لێ بینراوە وە بەدرێژایی ئەم دۆخە بەکارهێنراون.

ماددەی دووەم/ تایبەت بە ئەو خانووبەرانەی كە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون بەكرێدراون كرێچی تەنها لەسەدا پەنجا (%50) كرێی بەكرێدراوەكە دەداتە خاوەن مولك لەسەر بنەمای ئەو كرێیەی كە لە پێشوتردا پێی داوە .

ماددەی سێهەم/تایبەت بەو خانووبەرانەی كە بۆ مەبەستی غەیری نیشتەجێبوون بەكرێدراون ئەوا كرێچی تەنها رێژەی (%30) لەسەدا سی كۆی كرێكە دەداتە خاوەن مولك، ئەمەش تەنها ئەو دووكان و شوێنە بازرگانیانە دەگرێتەوە كە لە ماوەی (قەدەغەكردنی هاتووچۆ) و بارودۆخی رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەیانتوانیوە سوود لە بەكرێدراوەكە وەربگرن وە شوێنەكانیان داخراوە.

ماددەی چوارەم/ ئەو کرێیەی لە لایەن کرێچیەوە دەدرێت بە خاوەن موڵک بە درێژایی بەردەوامی ئەم دۆخە بە کرێی تەواوەتی دادەنرێت تاوەکو دۆخەکە کۆتایی پێ دێت وەک لە ماددەی یەکەمدا باسکراوە.

ماددەی پێنجەم/ بەمەبەستی جێبەجێكردنی ماددەی سێهەمی ئەم یاسایە لیژنەیەك پێك دەهێنرێت بە بریاری سەرۆكی یەكە كارگێریەكان بەمەبەستی جیاكردنەوەی ئەو بەكرێدراوانەی كە لەم دۆخەدا نەیانتوانیوە سوود ببینن لە بەكرێدراوەكانیان کە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە.

ماددەی شەشەم/ ئەم یاسایە هەموو ئەو مولك و مالانەش دەگرێتەوە كە هاولاتیان لەوەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتیان بەكرێگرتووە.

ماددەی حەوتەم/ پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت چاوپۆشی لە باجی خانووبەرەو دەرامەتی ئەو مولك و مالانە بكەن كە بەندەكانی ئەم یاسایە دەیگرێتەوە بۆ ماوەیەك كە كەمتر نەبێت لە شەش مانگ بەرەچاوكردنی دۆخەكە.

ماددەی هەشتەم/ئەم یاسایە یاسایەكی كاتیەو كاركردن پێی كۆتایی دێت بە تێپەربوونی ئەم دۆخەی كە هەرێمی كوردستان پیایدا تێدەپەرێت.

ماددەی نۆیەم/كار بەهیچ بریارو دەقێكی یاسایی و رێككەوتنێك ناكرێت كە پێچەوانەی دەقەكانی ئەم یاسایە بن.

ماددەی دەیەم/ پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان دەقەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.

هۆکارەکانی دەرچوواندنی یاساکە:
به مه به ستي ره چاو كردني ئه م دوخه ي كه هه ريمه كه ماني پيدا تيپه ر ده بيت به هوي بلاو بونه وه ي فايروسي كورونا وه كه مي دا هاتي كري نشينان به گشتي و سوود مه ند نه بووني زوريك له كري نشينان له شوينه كانيان به هوى داخستنيانه وه له به ئه وه ي بنه ماكاني عه داله ت و دوخي له ناكاو وا ده خوازن ئه م ياسايه ده ر كرا.